رووداو - رادیۆ دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "سەن تاوەرز" لەسەر رێگەی بەحرکە لە شاری هەولێر، نیگەرانن لە گرانیی نرخی کارەبا لە پڕۆژەکەیاندا کە هەر کیلۆواتێک بە 450 دینار هەژمار دەکرێت؛ سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش رایدەگەیێنێت، لەم هەفتەیەدا کارەبای نیشتمانییان پێدەگات. دانیشتووانی پڕۆژەکە بە رادیۆی رووداویان راگەیاند: "پڕۆژەکە هێشتا نەبەستراوەتەوە بە تۆڕی نیشتمانی و نەکەوتووەتە نێو پڕۆژەی رووناکی، بۆیە نرخێکی زۆرمان لەسەر هەژمار دەکرێت؛ بۆ نموونە بەکارهێنانی 543 کیلۆوات لە پڕۆژەی رووناکی تەنیا 44 هەزار دینار دەکات، کەچی ئیدارەی پڕۆژەکە پسوولەی 243 هەزار دیناری بۆ بڕیوینەتەوە." لە بەرامبەردا، ئەندازیار وارد ئەمین، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی لالاڤ گرووپ بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "هۆکاری بەرزیی نرخەکە ئەوەیە کە پڕۆژەکە کارەبای نیشتمانیی نەبووە و بە موەلیدە کار دەکات، نرخەکەش لەلایەن لیژنەکانی پارێزگاوە بەپێی نرخی گازۆیل دیاریکراوە؛ بەڵام لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا کارەبای نیشتمانی بۆ پڕۆژەکە دەبەسترێت و کێشەکە بە تەواوی چارەسەر دەبێت." لەلایەکی دیکەوە، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە رووداوی گوت: "لە پارێزگا لیژنەی دیاریکردنی نرخ و بەدواداچوونی سکاڵامان هەیە تاوەکو رێگە لە وەرگرتنی پارەی زیادە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بگرێت؛ هەر هاونیشتمانییەک سکاڵای هەبێت دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات بۆ ئەوەی بەدواداچوونی یاسایی بۆ بکرێت."
هەواڵە ناوخۆییەکان07-10-2026کشتوکاڵی هەولێر: هەر جووتیارێک پەرێز بسووتنێ، ناوی لە پلانی وەرگرتنی گەنم دەردەهێندرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان07-10-2026لیستی ناوی 442 پێشمەرگەی لیوای هاوبەش ئامادەیە؛ تەنیا چاوەڕێی بودجە دەکرێت