رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە سنووری ناحیەی شوان (باکووری شاری کەرکووک)ی داوە. کەشناسیی عێراق دەڵێ، هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رۆژی چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی2026، رایگەیاند:" کاژێر 07:28ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلە بەپێی پێوەری رێختەر و قووڵی 10کیلۆمەتر، ناوچەکانی باکووری کەرکووکی هەژاندووە.
بەپێی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، چەقی بوومەلەرزەکە نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەرکووکەوە دوور بووە.
بوومەلەرزەکە لەلایەن هاونیشتمانیانەوە هەستی پێکراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

