رووداو دیجیتاڵ
لە قەزای بنەسڵاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر، گەنجێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا، پۆلیسی هەولێریش رایدەگەیێنێت، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەدوای تۆمەتباردا دەگەڕێن.
رۆژی یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، موقەدەم کیفاح حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە قەزای بنەسڵاوەی شاری هەولێر، گەنجێک بە دەستڕێژی گوللە کوژراوە و ئێستا تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ دادپزیشکیی هەولێر."
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی: "ئێمە کاژێر 9:00 لە رووداوەکە ئاگادارکراینەوە، راستەوخۆ گەیشتینە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد."
سەبارەت بە تۆمەتبارەکە و هۆکاری رووداوەکەش، موقەدەم کیفاح گوتی: "پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە، تۆمەتبارەکەش تائێستا دەستگیر نەکراوە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت."
ئەو گەنجە ناوی محەممەد شێرزادە و لە دایکبووی ساڵی 2005ـە، لە نانەواخانە کاری کردووە.



