رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی لە قەزای عەنکاوە دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا گرتووە.
رۆژی شەممە، 14ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (أ. ب. أ) و (ع. ج. أ) دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، ئەو دوو کەسە تۆمەتبارن بەوەی کە هەستاون بە تەقەکردن و دروستکردنی پشێوی لە قەزای عەنکاوەی شاری هەولێر.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکاندا گیراوە؛ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.


