رووداو دیجیتاڵ
لە دوو رووداوی جیاوازدا لە قەزاکانی خورماتوو و رزگاری، شەڕ و گرژی لەنێوان چەند کەسێکدا لە نۆرەی وەرگرتنی بەنزیندا دروستبوو و لە ئەنجامدا چەند کەسێک بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، لە قەزای خورماتووی پارێزگای سەلاحەدین، شەڕ لەنێوان دوو گەنج لە بەنزینخانەیەک دروست بوو. یەکێکیان لە کەسی بەرامبەری دا و برینداری کرد. کەسەکەی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
هاوکات لە قەزای رزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، کێشە لەنێوان چوار کەس لە نۆرەی وەرگرتنی بەنزین لە بەنزینخانەی ئاسۆ دروستبوو.
سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کێشە لەنێوان ئەو کەسانە دروستبووە و ئازاری یەکدییان داوە، بەڵام برینەکانیان سووکە."
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، هەردوو لایەنی شەڕەکە (لایەک سێ کەس و لایەکەی دیکە یەک کەس)، سەرقاڵی تۆمارکردنی سکاڵان لە بنکەی پۆلیسی قەزای رزگاری.
سۆران محەممەد گوتی: "بەپێی ئەو سکاڵایانەی تۆمار دەکرێن، دادوەر بڕیار لەسەر دەستگیرکردنیان یان بە کەفالەت ئازادکردنیان دەدات."



.jpg&w=3840&q=75)