رووداو دیجیتاڵ پۆلیسی هەولێر دەڵێ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی شاری هەولێر ئەو سێ کەسەمان دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW لە شەقامەکان تەقەیان دەکرد و ئاژاوەیان دەنایەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی ئاسايشی هەولێر) ،سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (أ ، خ ، أ)و ( م ، ل ، أ) و ( م ، أ ، ع ) دەستگیر کراون. بە گوێرەی راگەیێنراوەکەی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبارەکان لە رێککەوتی 10ـی ئەیلوول لە شەقامەکانی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەستاون بە تەقەکردن و درووستکردنی ئاژاوە و پشێویی. سەبارەت بە تۆمەتبارەکانی دیکە، پۆلیسی هەولێر زیاتر گوتی: لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رووداوەکە بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارەکان و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەیاندا گیراوە.
هەواڵە ناوخۆییەکان01-10-2026دوای 8 ساڵ لە کردنەوەی؛ ماڵی "حاجی ئاهوو" لە کەلار خزمەتگوزاری بە دەیان بەساڵاچوو گەیاندووە