رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە نزیک بەنزینخانەی دەروازە لە گەڕەکی راپەڕین تەقە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک کراوە و بەسەختی بریندارە.
موقەدەم ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کەمێک لەمەوپێش ئۆتۆمبێلێک لە جۆری لاندکروز لەبەردەم بەنزینخانەی دەروازە وەستاوە و کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلێکی دیکەوە تەقەی لێکردووە و شۆفێرەکەی بەسەختی بریندار کردووە".
بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە و تەندروستیی ناجێگیرە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دوای رووداوەکە تەقەکەرەکە هەڵاتووە و تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
سەبارەت بە تەقەکەرەکە، پۆلیسی سلێمانی زیاتر گوتی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە، بەگوێرەی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.



