رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تەرمی ئافرەتێک لە قەزای کەلار هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کە بە گولـلە گیانی لەدەستداوە.
رۆژی چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، عەقید سۆران محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ، تەرمی ئافرەتێک بە ناوی (ب - م - خ) و لەدایکبووی ساڵی 1970یە. لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کە بە گولـلە گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتی:"بە گوتەی کەسوکاری ئەو ئافرەتە، خۆی کوشتووە".
بە گوتەی عەقید سۆران محەممەد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس لەسەر هۆکار و چۆنێتیی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.




