رووداو دیجیتاڵ
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی وەزاری دەرکرد و تێیدا گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەکانی کۆیە، رۆژئاوا، چەمچەماڵ و سەیدسادق کرد.
بەپێی فەرمانە وەزارییەکە کە واژۆی وەزیری پەروەردەی لەسەرە، ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2026، بڵاوکراوەتەوە و تیدا هاتووە، شەهێن عوسمان مەجید لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە بەخشراوە و کارۆخ مەجید میرخان وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە بە وەکالەت دەستبەکار دەبێت.
لە فەرمانەکەدا هاتووە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەناز رەمەزان حەمە لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بەخشراوە و چیا کەمال مەجید خراوەتە شوێنەکەی بۆ ئەوەی بە وەکالەت کارەکان بەڕێوەببات.
هەر بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، قاسم عەلی مەعروف لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بەخشراوە و ئاوات ئەحمەد رەشید ئیسماعیل وەک بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە بە وەکالەت دیاریکراوە.
لە پەروەردەی سەیدسادقیش، سۆران محەممەد مەحموود لە پۆستەکەی بەخشراوە و عوسمان محەممەد رەشید قادەر ئەرکی بەڕێوەبەری پەروەردەکەی بە وەکالەت پێ سپێردراوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەم فەرمانە لە رێکەوتی دەست لەکار هەڵگرتن و دەستبەکاربووندا جێبەجێ دەکرێت.
.webp&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)

