رووداو دیجیتاڵ
لە کەلار مێرمنداڵێکی 16 ساڵ لەنێو حەوزی ئاودا خنکا. پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، پێشتر نەخۆشیی گەشکەی هەبووە و لەنێو ئاوەکەدا تووشی ئەو دۆخە بووە.
عەقید سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە لە گەڕەکی بنگردی قەزای کەلار روویداوە، مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لەنێو حەوزێکی ئاودا خنکاوە".
سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو مێرمنداڵە، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، نەخۆشیی گەشکەی لەگەڵدا بووە و لەنێو حەوزەکەدا تووشی ئەو دۆخە بووە، بەو هۆیەوە خنکاوە.
تەرمی ئەو مێرمنداڵە رەوانەی دادپزیشکیی کەلار کراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاریی پزیشکی و رێکارە یاساییەکان.

.jpg&w=3840&q=75)
