رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کۆتاییهاتنی پڕۆژەی قیڕکردنی 10 شەقامی لە گەڕەکی فەرمانبەران و شەقامی 30 مەتری راگەیاند، کە تێچووەکەیان 600 ملیۆن دینار بووە و لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ کراون.
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، رۆژی شەممە 29ـی ئابی 2026، بە تۆڕی میدیایی رۆدواو رایگەیاند: "لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانماندا، 10 شەقامی گەڕەکی فەرمانبەران و شەقامی 30 مەتریی هەولێرمان قیڕ کرد، کە هەفتەی رابردوو 100%ـی کارەکانیان تەواو بوون."
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گوتی، پڕۆژەکە تەنیا قیڕکردن نەبووە، بەڵکو هێڵکاری بۆ شەقامەکان کراوە و گوڵ و دار لە دەورەبەری رێگەکان چێنراون.
سەبارەت بە تێچووی پرۆژەکان، کارزان عەبدولهادی رایگەیاند: "بودجەی ئەم شەقامانە 600 ملیۆن دینار بووە و لەسەر بودجەی 15%ـی داهاتی شارەوانی جێبەجێ کراوە." راشیگەیاند، ئەم پڕۆژانە لەسەر داواکاریی هاونیشتمانییانی ئەو گەڕەکانە بووە.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەدا بەپێی ئەو بودجەیەی لەبەردەستیاندایە، لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە گەڕەکەکانی شار بەردەوام دەبن.




.png&w=3840&q=75)