رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە لە ناوچەیەکی سنووری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی روویداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026 عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، "بوومەلەرزەیەک لە سنووری نێوان عێراق و ئێران تۆمارکرا، کە نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە باکووری روژهەڵاتی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی دوور بووە."
عامر جابری گوتیشی، بوومەلەرزەکە کاژێر 10:49ی بەیانیی ئەمڕۆ روویداوە و هێزەکەی 3.6 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە.
بەپێی ئاماری دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ساڵی رابردوو زیاتر لە 800 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.



