رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە سنووری ئاغجەلەر 60 دۆنم زەوی پووش و پاوان سووتا.
رۆژی یەکشەممە، 23ـی ئابی 2026، هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە هاوکاری خەڵک ئاگرەکەیان کوژاندەوە".
هێمن کەمەرخان گوتی، جگە لە هەناسەتەنگیی چەند کەسێک، ئاگرەکە هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە، بەڵام زیان بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکە گەیشتووە.
ئاگرەکە درەنگی شەوی رابردوو لە گوندی شێخ بزێنی کەوتووەتەوە.
لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەوە هێمن کەمەرخان ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا بۆیان ئاشکرا نەبووە سەرچاوە و هۆکاری ئاگرەکە چی بووە.


.jpg&w=3840&q=75)