رووداو دیجیتاڵ
کچە خوێندکارێکی زانکۆی سەڵاحەدین لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا گیانی لەدەستدا.
خوێندکارەکە ناوی زیلان دەشتییە و تەمەنی 24 ساڵ بووە، خوێندکاری بەشی ژینگە و تەندروستی بووە لە زانکۆی سەڵاحەدین بووە لە هەولێر ، بە گوتەی کەسوکارەکەی کە قسەیان بۆ رووداو کردووە، زیلان لە منداڵییەوە دڵی کون بووە و نەخۆشی دڵی هەبووە.
ئەمڕۆ 12ی تشرینی دووەمی 2026 لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر لە هۆش خۆی چووە، لە کاتی گواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
سبەی کاتژمێر 8:00ی بەیانی، تەرمی زیلان دەشتی لە گوندی دێمەکاری بندیان بە خاک دەسپێردرێت، پرسەکەشی لە مزگەوتی حاجی عومەر دەبێ لە شاری هەولێر.


