رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە لە ساڵیادی دەستگیرکردنیدا، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی لاهوور شێخ جەنگی لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
قادر ئاغا مەنتک، یەکێک لە پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار، ئەمڕۆ 20-08-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گردبوونەوەکە شەممە 22ـی ئاب کاژێر 10:00ـی بەیانی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت".
لاهوور شێخ جەنگی، یەکەم جار 12-01-2026 برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی، دوایین جاریش 14ـی مانگی ئایار بوو.
پارێزەرەکەی دۆسیەی لالەزار دەڵێت، گردبوونەوەکەیان بۆ ئەوەیە رێکارە یاساییەکانی دۆسیەی لالەزار دەستپێبکەنەوە و لەکاتی خۆیدا بەڕێوەببرێن.
قادر ئاغا مەنتک ئاماژەی بەوەکرد، بۆ گردبوونەوەکە مۆڵەتی یاساییان وەرگرتووە و گوتیشی: "هاوهەڵوێستانی کاک لاهوور و لایەنگرانی و هەموو توێژەکان لە گردبوونەوەکە بەشداری دەکەن".
د
لە 22ـی ئابی 2025، دوای رازینەبوونی لاهوور شێخ جەنگی بەوەی خۆی رادەست بکات، هێزە ئەمنییەکان هێرشیانکردە سەر هۆتێل لالەزار. دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکران.
لە پێکدادانەکەی 22ی ئابی 2025دا، ئەوەی بە فەرمی راگەیێندرا گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی زیاتر لە 20 کەس بوو.


