رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، تیمەکانیان تەرمی مێرمنداڵێکیان لە سنووری بەستۆرە دۆزیوەتەوە، کە بۆ مەلە چووەتە نێو بەنداوی بەستۆرە.
رۆژی چوارشەممە، 19ـی ئابی 2026، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو مێرمنداڵە ناوی هیمداد ئەحمەد مەحموودە و تەمەنی 16 ساڵە، خەڵکی بەستۆرەیە و پێش بانگی مەغریب لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە."
رووداوەکە کاژێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە. شاخەوان سەعید ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گەڕانێکی زۆر لەلایەن تیمەکانیانەوە، توانرا کاژێر 08:10ـی شەو تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و رەوانەی دادپزیشکی بکرێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ رووداو، ئەمە 17یەمین رووداوی خنکانی ئەمساڵە لەو سنوورە.
.jpg&w=3840&q=75)


