رووداو دیجیتاڵ
لە هەولێر ئاگر لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی کۆنترۆڵیان کرد.
شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی، 5 کەس لەنێو ئەو شوقەیە رزگارکران کە ئاگرەکەی لێ کەوتەوە و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لە شوێنی ئاگرەکەوە رایگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە دیارنییە، بەڵام بۆنی گاز لە شوێنەکە بڵاوبووەتەوە.
پڕۆژەکە دەکەوێتە سەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر. شاهێدحاڵێک بە پەیامنێری رووداوی گوت، "چەند کەسێکمان بینی بە ئەمبوڵانس برانە نەخۆشخانە".


