رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی ژمارە 6ی ساڵی 2026ی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی جامی تاریکی بۆ ئۆتۆمبێل دەرکرد. بەپێی رێنمایەکە، مۆڵەتەکە بۆ ماوەی یەک تاوەکو سێ ساڵ دەبێت و کرێی کارگێڕیی ساڵانەش بەپێی رێژەی تاریککردنەکە لە 100 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات بۆ یەک ملیۆن دینار.
وەزارەتی ناوخۆ جەخت دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل تاریک بکرێت، هەروەها سزای 500 هەزار دینار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی سێ رۆژ بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێندرێت کە بەبێ مۆڵەت یان بەپێچەوانەی رێنوێنییەکان جامیان تاریک کردووە.
دەقی رێنوێنییەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەم بەڵگەنامەیەی خوارەوەدا بخوێنەوە:
\



.jpeg&w=3840&q=75)


