رووداو دیجیتاڵ
هەفتە بازاڕی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە هەڵەبجە کرایەوە و تێیدا بەرهەمی خۆماڵی دەفرۆشرێ.
ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، ئەمڕۆ 01-08-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەروبوومی کشتوکاڵیی ئەم وەرزە، هەروەها بەرهەمی کارگەکانی نێوخۆ وەک سرکە، روبەهەنار و بەرهەمی وشکە لە هەفتە بازاڕەکەدا دەفرۆشرێ".
هەفتەبازاڕی کشتوکوکاڵیی هەڵەبجە رۆژانی هەینی کاژێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆ دەکرێتەوە تاوەکو 10:00ـی شەو بەردەوام دەبێت.
هەڵەبجە، شارەزوور و هەورامان لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی کوردستانن لە بواری کشتوکاڵ، باخداری و ئاژەڵدارییەوە و ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانی لەو کەرتانەدا کاردەکەن.


