رووداو دیجیتاڵ
بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پله‌ى 729 پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ بەرزکرایەوە.
ئەو پلەدارانە له‌سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر فەرمانەکە کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ده‌ركردنى ئه‌م فه‌رمانه پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دێت، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه ماوه‌ى ياساييان ته‌واو كردووه و رێكارى پێويست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانيان له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان گيراوهتهبهر".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "ئه‌م فه‌رمانه، له ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
رۆژی چوارشه‌ممه، 2026/7/22، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (729) پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ له‌سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، واژۆ كرد.
ده‌ركردنى ئه‌م فه‌رمانه پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دێت، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه ماوه‌ى ياسايييان ته‌واو كردووه و رێكارى پێويست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانيان له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان گيراوه‌ته به‌ر.
ئه‌م فه‌رمانه، له ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.



