رووداو دیجیتاڵ
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای کەرکووک دوو چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تەممووزی 2026 دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی بەردەوام، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە کەرکووک دوو چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە.
دەزگاکە هەروەها رایگەیاندووە، هەر لە سنووری پارێزگای کەرکووک و لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی گەڕان و لەنێوبردنی پاشماوەکانی چەک و تەقەمەنی، هێزەکانیان دەستیان بەسەر کۆگایەکدا گرتووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کۆگاکە چەندین جۆر چەک و تەقەمەنیی تێدابووە، لەوانە، "گولـلە هاون، مووشەک، گولـلەی RPG 7 و نارنجۆکی دەستی،" کە سەرجەمیان لەلایەن تیمە تایبەتەکانەوە پووچەڵ کراونەتەوە.



