رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایدەگەیێنێت، گۆشتی ئەو دوو ئاسکەی بەم دواییە لە راوکەران دەستیان بەسەردا گیرابوو، بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێ.
هاشم عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:”بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، بڕیارە رۆژی
یەکشەممە، 11-10-2026، گۆشتی ئەو دوو ئاسکە کە لەلایەن راوکەرانەوە راوکرابوون و دەستیان بەسەردا گیرابوو، لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بفرۆشرێن”.
بەپێی ئاگادارییەکەی پۆلیسی دارستان ق ژینگەی گەرمیان، زیادکردنەکە کاژێر 09:00ـی سەرلەبەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە قەزای رزگاری بەڕێوەدەچێت،سەرجەم ئەو کەسانەی ئارەزووی کڕینیان هەیە، دەتوانن لە کاتی دیاریکراودا سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

