رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، چوار کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیرکراون و دوو لەوان ژنن. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، دوو کەسیان عەرەبن.
لە عەربەت دوو رووداوی دزیکردن روویان داوە؛ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە.
ئاری لەتیف، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی 17ـی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " لە یەکێک لە چالاکییەکاندا دوو ژن دەستگیرکران کە چووبوونە سەر ماڵێک و پارەیان بردبوو."
بە گوتەی ئاری لەتیف، دووانەکەی دیکە کە بە رەچەڵەک عەرەب بوون، لەسەر رێگەی نێوان عەربەت-باریکە هەوڵی دزینی لۆری (تانکەر)ێکیان داوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیرکراون.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، هەریەک لە تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 و 446 لە یاسای سزادانی عێراقی، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
.jpg&w=3840&q=75)


