رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە دەست بەسەر نزیکەی 50 مانگا و گوێرەکەدا گیراوە کە لە ناو شار بەرەڵڵا کراون. بۆ هەر مانگایەک بڕی 150 هەزار دینار و بۆ هەر گوێرەکەیەکیش 75 هەزار دینار وەک سزای دارایی لە خاوەنەکانیان وەردەگیرێت.
رۆژی چوارشەممە، 08ـی تەممووزی 2026، فەرحان عیزەت، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چەندین ساڵە لە رێگەی مامۆستایانی ئاینی و راگەیاندنەکانەوە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کە ئاژەڵەکانیان نەهێننە ناو شار، بەڵام بەگوێمان ناکەن، بۆیە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵەکانمان دەستپێکردووە."
فەرحان عیزەت دەڵێت: "ئامانجی سەرەکیی ئەم هەڵمەتە پاراستنی هێشتنەوەی سیمای جوانی شارە و بۆ پاکوخاوێنی زیاتر، هەروەها ئەو ئاژەڵانە پاشماوەی دایبی و نایلۆن دەخۆن. جیا لەوەش ئەو دار و نەمامانەی چەندین ساڵە دەیانچێنین، ئاژەڵەکان بە خولەکێک تێکی دەدەن و لەناوی دەبەن."
گوتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە وردەکاریی سزاکانی دەخاتەڕوو: "بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەر مانگایەک بڕی 150 هەزار دینار و هەر گوێرەکەیەکیش بڕی 75 هەزار دینار وەک پێبژاردن لە خاوەنەکانیان وەردەگیرێت. لە کاتی دووبارەبوونەوەی ئەم سەرپێچییەدا، خاوەن ئاژەڵەکان رووبەڕووی رێکاری یاسایی تووندتر دەکرێنەوە."




.jpg&w=3840&q=75)