رووداو دیجیتاڵ ژمارەیەک لە هاونیشتمانییانی گەڕەکی مامۆستایانی 2 لە شاری هەولێر دەڵێن، بەدەست شکان و بەفیڕۆچوونی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بە هانایانەوە بچن. بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش رایدەگەیێنێت کە دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکەن. بە گوتەی ژمارەیەک هاونیشتمانیی گەڕەکی مامۆستایانی 2 نزیک مزگەوتی حاجی تەها (نزیک بازاڕی لەنگە) لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر، ماوەیەکە بۆرییەکی سەرەکیی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەکەیان شکاوە، بەو هۆیەشەوە بڕێکی زۆر ئاو بەفیڕۆ دەچێت و بووەتەهۆی دروستبوونی ئاستەنگ لە گەڕەکەکەدا. هاونیشتمانییان داواکارن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر هەرچی زووە تیمەکانی بنێرێت بۆ چاککردنەوەی ئەو بۆرییە. لەسەر ئەم بابەتە، رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە رادیۆی رووداوی گوت، پێشتر لەسەر ئەم دۆخە ئاگادار نەکراونەتەوە و رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا زانیارییەکمان لەسەر شکان و شوێنی ئەم بۆرییە بەدەست نەگەیشتووە." بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، دەستبەجێ تیمەکانیان رادەسپێرن بۆ چوونە شوێنی مەبەست و چاککردنەوەی بۆرییەکە لەپێناو رێگریکردن لە بەفیڕۆچوونی زیاتری ئاوی خواردنەوەی هاونیشتمانییان.
هەواڵە ناوخۆییەکان20-09-2026زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێ؛ زیاتر لە 1.7 ملیۆن قوتابی دەچنە پۆلەکانیان
هەواڵە ناوخۆییەکان19-09-2026فێستیڤاڵی ئاکرێ.. لە 3 رۆژدا 70 تۆن بەرهەم فرۆشرا و داهاتەکەی 401 ملیۆن دینار بوو