رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی مەجیداوەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر، کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە مزگەوتێکدا کاشی بەسەردا کەوت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2026، جەلال مەجید، سەرۆکی لقی سۆرانی سەندیکای کرێکاران بە رووداوی راگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کرێکارێک بەناوی (گۆران ئەنوەر سمکۆ) کە تەمەنی 35 ساڵ و دانیشتووی سۆران بوو، لە کاتی کارکردن لە مزگەوتی گوندی مەجیداوە کاشی بەسەردا کەوت."
سەرۆکی لقی سۆرانی سەندیکای کرێکاران گوتی: "ئەو هاونیشتمانییە بەهۆی ئەوەی زەبرێکی زۆر بەر سەری کەوت، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا."
ئەمە پێنجەمین گیانلەدەستدانی کرێکارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سەرەتای ئەم ساڵەوە.


.jpg&w=3840&q=75)

