رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێران دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێکی شەقامی 120 مەتریی خێرا دادەخرێت؛ گوتەبێژەکەیشی دەڵێت: "بەهۆی نۆژەنکردنەوەیە."
ئەمڕۆ سێشەممە 30-6-2026 عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ لە کاژێر 07:00ـی بەیانی تاوەکو کاژێر 18:00ـی ئێوارە (6:00)، شەقامی 120 مەتریی خێرا (ئاراستەی دەرەوە) لە یەکتربڕی شەقامی گەزنە و بەرزەپردی عەنکاوە تاوەکو بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەتەواوی دادەخرێت.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، داخستنی شەقامەکە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەیە و داوا لە شۆفێران دەکات لەو ماوەیەدا، لە رێگەی ژێر بەرزەپردی عەنکاوە و یەکتربڕی گەزنەوە ئاراستەیان بەرەو نێو شار و شەقامی 100 مەتری بگۆڕن.
عەقید هێمن ئەمین گوتیشی، دەکرێ شۆفێران لە شەقامی رەشکینەوە بگەڕێنەوە سەر شەقامی 120 مەتری، تاوەکو ئەو کاتەی کارەکان کۆتاییان دێت و هاتووچۆ لە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.


.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
