رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک رادەگەیێنێ، "چەندین ساڵ خەریکی دەستبەسەرداگرتن و تەشهیر کردن بووە بە خەڵک".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو کەسە چەند ساڵێکە بە ناو و هەژماری جیاواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و تیکتۆک، لە قەزای رواندز، خەریکی بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و نووسینی نەشیاو بووە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و وەرگرتنی سکاڵای یاسایی چەند هاووڵاتییەک، ئاسایش بەدواداچوونی بۆ ئەو ئەکاونتانە کردووە و لە رێککەوتی 22-06-2026 دەستگیریان کردووە.
ئاسایشی سۆران دەڵێت، ئەو کەسە کە ناوی (ع. ح. خ)ـە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئاسایشی سۆران دەڵێت، "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پاسۆرد و هەژمارەکانیان پارێزراو بێت و بە هیچ شێوەیەک لینک و بەستەری نەناسراو نەکەنەوە تاوەکو دڵنیا نەبن لە سەلامەتییەکەی".



