رووداو دیجیتاڵ
داهاتی 7 ساڵی باج لە هەرێمی کوردستان 5.4 تریلیۆن دینار بووە، زۆربەی ئەو داهاتە لە هەولێر کۆکراوەتەوە کە 51.8% بووە. پار بەراورد بە 2019، داهاتى باج 7% زیادی کردووە، بەڵام بەراورد بە ساڵی 2024 بە رێژەی 34% کەمی کردووە.
ئەم ئامارانە بەشێکن لە راپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهات و خەرجی کە دەست رووداو کەوتووە. راپۆرتەکە تایبەتە بە ئامارە داراییەکانى 7 ساڵ کە لە 2019 بۆ 2025 دەگرێتەوە.
5.4 تریلیۆن دینار باج
تێکڕای داهاتی باج و خانووبەرە لەو 7 ساڵەدا پێنج تریلیۆن و 415 ملیار و 30 ملیۆن و 943 هەزار و 870 دینار بووە.
لە ماوەی ئەو 7 ساڵەدا، زۆرترین بڕی باج کە کۆکرابێتەوە لە ساڵی 2024 بووە، کە 949.1 ملیار دینار بووە. کەمترین داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە ساڵی 2020 تۆمار کراوە، کە 578 ملیار دینار بووە.
زۆرترین بڕی باج لەو 7 ساڵەدا لە کەرتی هاوردە و هەناردە بووە بە یەک تریلیۆن و 734 ملیار و 163 ملیۆن و 318 هەزار و 227 دینار، کە 32%ـی تێکڕای باجی پێکهێناوە.
باجی هاوردە و هەناردەی 2025 بەراورد بە ساڵی 2019 بەڕێژەی 7% زیادی کردووە، بەڵام بەراورد بە ساڵی 2024 بە رێژەی 34% کەمی کردووە.
راپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمبوونەوەی ئەو بڕە باجەی هەناردە و هاوردەی گەڕاندووەتەوە بۆ دانانی خاڵی گومرگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و زیادکردنی پێناسی گومرگی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.
بڕی باج بەگوێرەی ساڵەکان:
2019: 627.4 ملیار دینار
2020: 578 ملیار دینار
2021: 796.2 ملیار دینار
2022: 912.5 ملیار دینار
2023: 839.9 ملیار دینار
2024: 949.1 ملیار دینار
2025: 711.560 ملیار دینار
هەولێر لە باجدا یەکەمە
لەو 7 ساڵەدا داهاتی باج و خانووبەرەی میری لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ریزبەندی یەکەم بووە، کە دوو تریلیۆن و 827 ملیار و 993 هەزار دینار بووە، کە 51.8%ـی تێکڕای باجەکان بووە لەو ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستان کۆکراونەتەوە.
پارێزگای سلێمانی لەو ماوەیەدا داهاتی باج و خانووبەرەی یەک تریلیۆن و 375 ملیار و 959 هەزار دینار بووە، کە لە ریزبەندی دووەمدایە لە رووی زۆرترین باجەوە و 24%ى تێکراى داهاتى باج لەو پارێزگایە بووە.
پارێزگای دهۆک لە پلەی سێیەمدا بووە لە رووی کۆکردنەوەی ئەو باجانەوە کە یەک تریلیۆن و 211 ملیار و 67 ملیۆن دینار بووە و 22.2%ى تێکڕاى ئەو داهاتەى هەبووە
باج بەگوێرەی پارێزگاکان:
2019:
هەولێر: 350.7 ملیار دینار
سلێمانی: 145.7 ملیار دینار
دهۆک: 130.9 ملیار دینار
2020:
هەولێر: 279.7 ملیار دینار
سلێمانی: 157.6 ملیار دینار
دهۆک: 140.7 ملیار دینار
2021:
هەولێر: 389.3 ملیار دینار
سلێمانی: 211.5 ملیار دینار
دهۆک: 195.3 ملیار دینار
2022:
هەولێر: 486.6 ملیار دینار
سلێمانی: 228 ملیار دینار
دهۆک: 199.9 ملیار دینار
2023:
هەولێر: 434 ملیار دینار
سلێمانی: 217.4 ملیار دینار
دهۆک: 187.7 ملیار دینار
2024:
هەولێر: 511.9 ملیار دینار
سلێمانی: 226.9 ملیار دینار
دهۆک: 210.1 ملیار دینار
2025:
هەولێر: 376.7 ملیار دینار
سلێمانی: 188.6 ملیار دینار
دهۆک: 146.1 ملیار دینار




