رووداو دیجیتاڵ
پەیجی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاککرا.
ئەمڕۆ هەینی، پەیجی فەرمی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی هاککرا، تێیدا وێنەی رووتی کچێکی تێدا بڵاوکرایەوە.
ئەو کەسانەی پەیجەکەیان هاککردووە، جاری یەکەم وێنە نەشیاوەکانیان سڕیەوە، دووبارە لە جاری دووەمدا لە کاژێر 08:41 ـی بەیانی بۆ 09:00، نۆ وێنەی رووتیان لە پەیجەکەدا بڵاوکردەوە، هەروەها وێنەیەکی ئاڵا و درووشمی چەکدارانی داعشیان بڵاوکردووەتەوە.
ئەو کەسانەی پەیجی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیان هاککردووە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی کچێک و درووشمەکانی داعش، پێدەچێ ئامانج ئەوەبێ، بەهۆی وێنە نەشیاوەکانەوە پەیجەکە بسڕدرێتەوە.
پەیجی شاسوار عەبدولواحید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زیاتر لە یەک ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە.
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە (کاژێر 09:00)ـی بەیانی، پەیجەکە هەر لە ژێر دەستی هاککەران دایە، تاوەکو ئێستا نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید هیچ روونکردنەوەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.



