رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، وێستگەی گازیی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی ئەمشەو لە کاژێر دووی شەوەوە بۆ ماوەی شەش کاژێر دەکوژێتەوە و دەکرێ لە هەندێ ناوچە تووشی پچرانی کاتی کارەبا ببنەوە.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، "ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەستنەوەی بۆیی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی کە دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە داهاتوودا".
قایمقامیەتی چەمچەماڵ پێشتر رایگەیاندبوو ئەمشەو تاوەکو سبەی کارەبا نابێت.
لە راگەیێندراوەکەی قایمقامی چەمچەماڵدا هاتووە، هێڵی نوێی گاز بە وێستگەکانی کارەبا دەبەسترێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی 500 مێگاوات کارەبا. بۆ ئەو مەبەستە قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی ئاگادار کردووەتەوە تاوەکو هاتنەوەی کارەبای نیشتمانی کار بە موەلیدەکانیان بکەن.



.jpg&w=3840&q=75)