رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەڵێ، سبەی بەشێکی شەقامی 120 مەتری دادەخرێ. گوتەبێژەکەشیان دەڵێ: "بەهۆی نۆژەنکردنەوەوەیە و لە سێ کاژێردا تەواو دەبێ."
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-6-2026 عەقید هێمن ئەمین بە رووداوی گوت: "سبەی سێ کاژێر لە یەکتربڕ و بەرزە پردی شەقامی زاگرۆز (شەقامی رەشکین) تاوەکو بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەتەواوی دادەخرێت."
بە گوتەی عەقید هێمن ئەمین، داخستنی ئەو بەشەی 120 مەتریی هەولیر، لە کاژێر 7:00 تاوەکو 10:00ی بەیانییە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات کە ئەوانەی لە شەقامی 120 مەتری بە ئاراستەی فڕۆکەخانە دەڕۆن، لە یەکتربڕی شەقامی زاگرۆز ئاراستەیان بەرەو ناو شار (شەقامی 100 مەتری) بگۆرن.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر روونیکردەوە، "هۆکاری داخستنی ئەو بەشەی شەقامی 120 مەتری نۆژەنکردنەوەیەتی؛ دڵنیاین بە سێ کاژێر تەواو دەبێ و دووبارە شەقامەکە دەکەینەوە؛ هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە."




