رووداو - هەولێر پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دایکی چوار کچ و کوڕێک "بە حەبل خنکا" و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە. لە راگەیێندراوێکدا بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، کاژێر 8:25 خولەکی ئەمشەو تەرمی ژنێکی دانیشتووی قەڵادزێ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە "بە حەبل خنکاوە". بەگوتەی مێردەکەی کە قسەی بۆ پۆلیس کردووە، ئەو ژنە "باری دەروونی جێگیر نەبووە". بەڵام پۆلیس بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری مردنەکەی، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. ژنەکە لەدایکبووی ساڵی 1974 بووە، دایکی چوار کچ و کوڕێک بووە.
کوردستان11-06-2026نەسیر شەمە: هەڵکەوت عەزیز دەنگێکی راستگۆ بوو کە گوزارشتی لە ئومێد و خەونەکانی خەڵک دەکرد