Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەحمەد دەشتی، کەسایەتیی دیاری شاری هەولێر، تێکۆشەری دێرین و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئێزگەی دەنگی کوردستان بوو

ئەحمەد دەشتی، کەسایەتیی دیاری شاری هەولێر، تێکۆشەری دێرین و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئێزگەی دەنگی کوردستان بوو

کوردستان27-05-2026

کەسایەتییەکی دیاری دیاسپۆرا کۆچی دوایی کرد

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شەوقی کانەبی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

شەوقی کانەبی

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەحمەد دەشتی دەکات
کوردستان27-05-2026

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەحمەد دەشتی دەکات

ئومێد خۆشناو بۆ رووداو: گەردنی هەموو کەسێک ئازاد دەکەم جگە لە سەدام حوسێن
کوردستان27-05-2026

ئومێد خۆشناو بۆ رووداو: گەردنی هەموو کەسێک ئازاد دەکەم جگە لە سەدام حوسێن

پشتیوان سادق بۆ رووداو: هەوڵ هەیە دوای جەژن پارتی و یەکێتی و لایەنەکان کۆببنەوە
کوردستان27-05-2026

پشتیوان سادق بۆ رووداو: هەوڵ هەیە دوای جەژن پارتی و یەکێتی و لایەنەکان کۆببنەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد دەشتی، کەسایەتیی دیاری شاری هەولێر، تێکۆشەری دێرین و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئێزگەی دەنگی کوردستان، لە تەمەنی 86 ساڵیدا لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.


هێمن ئەحمەد دەشتی، کوڕی کۆچکردوو، بە رووداوی گوت، "باوکم ماوەیەک بوو تووشی هەوکردنی گورچیلە ببوو و، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەرلین لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو. جیا لەوەش، بەدەست نەخۆشیی دڵ و چەند نەخۆشییەکی دیکەی درێژخایەنەوە دەیناڵاند، تاوەکو سەرئەنجام ئەمڕۆ لە شاری بەرلین کۆچی دوایی کرد."

سەبارەت بە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنیشی، هێمن دەشتی ئاماژەی بەوە کرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا تەرمی باوکی لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ شاری هەولێر و لەوێ بە خاک دەسپێردرێت.

‎کورتەیەک لە ژیان و خەباتی ئەحمەد دەشتی:

- لەدایکبوون: ساڵی 1940 لە شاری هەولێر.
- خەبات و پێشمەرگایەتی: بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوولدا کردووە و یەکێک بووە لە تێکۆشەرە دێرینەکان.
- کاروانی راگەیاندن: یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئێزگەی دەنگی کوردستان.
- رێزلێنان: لەبەرامبەر خەبات و قوربانیدانیدا، هەڵگری (میدالیای بارزانیی نەمر) بوو.
- ژیانی تاراوگە: نیشتەجێی شاری بەرلین بوو و وەک کەسایەتییەکی دیار و ناسراوی دیاسپۆرای کوردی لە ئەڵمانیا دەناسرا.