Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان24-03-2026

مەرگی شەهید رامین و هاواری دایک و خوشکە تاقانەکەی؛ بنەماڵەیەک هەموویان پێشمەرگەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەختیار قادر
بەختیار قادر24-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دووکاندارانی عەلوەی دهۆک مانگرتنیان راگەیاند
کوردستان01-06-2026

دووکاندارانی عەلوەی دهۆک مانگرتنیان راگەیاند

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
کوردستان01-06-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ نەوەی نوێ رێککەوتنێکی ستراتیژی دەکەین
کوردستان01-06-2026

بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ نەوەی نوێ رێککەوتنێکی ستراتیژی دەکەین

 

رووداو دیجیتاڵ

کاتێک تەرمی رامین عادل گەیشتەوە زێدی خۆی لە دەڤەری بارزان، هاواری دایک و خوشکە تاقانەکەی لەنێو خەمگینیی هەزاران کەسدا، دەگەیشتە ئاسمان. 
 
رامین عادل یەکێک لەو پێشمەرگانە بوو لە هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بارەگاکەیان شەهید بوو. رامین تەمەنی 25 ساڵ بوو، باوکی سێ جار بریندار بووە، دوو مام و خاڵێکی شەهیدن و سێ براکەشی پێشمەرگەن. 
 
رامین پلەی ئەفسەری (ملازمی یەکەم)ـی لە فیرقەی حەوتی پیادە هەبوو. لەنێو پرسەکەدا، خوشکە تاقانەکەی شەهید رامین عادل بە بینینی وێنەی براکەی بەکوڵ دەگری و فرمێسکەکانی گوزارشت لە ئازارێکی قووڵ دەکەن.
 
سابر عادل، برای رامین، بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە ساتی بیستنی هەواڵەکە و گەیشتنی بە شوێنی رووداوەکە بۆ رووداو دەگێڕێتەوە: "کە هەواڵی لێدانەکەمان زانی، من بەڕێکەوتم بۆ سپیلک و بارەگای پێشمەرگە. کاتێک گەیشتم، ئاگر لە هەرچواردەوری بارەگاکە بوو؛ براکەم و پێشمەرگەی زۆرم بینی گیانیان خەڵتانی خوێن بوو. لەپێش چاوم تەرمی براکەمیان برد و ئینجا زانیم کە شەهید بووە."
 
هاوڕێ و هاوسەنگەرانی رامین بەشانازییەوە باس لە ئازایەتی و خزمەتەکانی دەکەن. سەفین حەسەن، پێشمەرگە و هاوڕێی شەهید رامین دەڵێت: "رامین زۆر زوو بوو بە پێشمەرگە، دوای تەواوکردنی خولی پێشمەرگایەتی چووە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ و خولی 29ـی تەواو کرد. دواتر بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک ئەفسەر لە ریزەکانی پێشمەرگە خزمەتی کرد."
 
بنەماڵەی رامین سەر بە هۆزی دۆسکین و لە سۆران دەژین. شەهیدبوونی رامین بووەتە هۆی کۆبوونەوەی خەڵکی سۆران و بادینان لە پرسەکەیدا، تاوەکو پێکەوە هاوخەمیی خۆیان بۆ ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە دەرببڕن.


بەختیار قادر
بەختیار قادر24-03-2026