Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان29-09-2025

بنکەی منداڵبوونی رۆڤیا حەوت ساڵە تەواو بووە و یەک منداڵی تێدا لەدایک نەبووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
حەیدەر دۆسکی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

حەیدەر دۆسکی

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-09-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ


رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی نەبوونی ستاف و پزیشکەوە، بنکەی منداڵبوون لە ناحیەی رۆڤیا ماوەی حەوت ساڵە داخراوە. ئەمەش وای کردووە ژنانی دووگیانی ناوچەکە ناچار بن بۆ منداڵبوون روو لە قەزاکانی دیکە بکەن و هەندێک جار لەناو ئەمبوڵانسدا منداڵیان دەبێت.
 
بنکەکە لە ساڵی 2017ـەوە کارەکانی تەواو بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنانەت یەک منداڵیش لێرە لەدایک نەبووە، هۆکارەکەیشی نەبوونی ستافە.
 
تەنیا هەندێک کاری سەرەتایی وەکو کوتان (پێدانی ڤاکسین) و تۆمارکردن لەو بنکەیەدا ئەنجام دەدرێن.
 
بەڕێوەبەری بنکەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان بۆ کارپێکردنی بنکەکە، پێویستیان بە ستافێکی 20 بۆ 30 کەسی و تاقیگە هەیە.
 
سامی خدر، بەڕێوەبەری بنکەی منداڵبوون لە رۆڤیا دەڵێت، "بنکەکە هێشتا نەکراوەتەوە لەبەر چەند هۆکارێک، کە دیارترینیان نەبوونی ستافە. دەبێت پزیشکی ئافرەتان، کارگوزار، کەلوپەل و تاقیگە هەبێت، ئەوانەش تاوەکو ئێستا بۆ ئەم بنکەیە دابین نەکراون. بەڕێوەبەری ناحیە داواکارییەکەمانی گەیاندووەتە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەردەڕەش و ئەوانیش ئاگادارن. بەڕاستی ئەوانیش هەوڵیان داوە، بەڵام نازانم بۆچی سەرەڕای ئەوانەش، ئیشەکە ناکرێتەوە."
 
کاتێک بەناو بنکەکەدا دەگەڕێییت، هۆڵەکانی چۆڵ و بەتاڵن. لەجیاتی ئەوەی خزمەتی زیاتر لە 30 هەزار کەسی دانیشتووی ناحیەی رۆڤیا بکات.
 
نەسرین محەممەد ئەمین، پەرستار (تیمارکار) لەوبارەیەوە دەڵێت: "من خۆم پەرستارم، قەت کاری منداڵبوونم نەکردووە، بەڵام پزیشکەکەمان گوتی لەگەڵی بڕۆ و بە ئەمبوڵانس بڕۆن بۆ ئاکرێ. منیش گوتم باشە. لەگەڵی چووم، هێشتا نەگەیشتبووینە سەر پردەکە حاڵی خراپ بوو (خەریک بوو منداڵی دەبوو) و هیچ کەرەستەیەکمان پێنەبوو ناوکەکەی ببڕین. جا ئەو دوو ژنەی لەگەڵیدا بوون زۆر ترسان. سێ چوار حاڵەتی لەو شێوەیەمان بۆ هاتووە، کە ژنەکە لەڕێگەدا منداڵی بووە. ئەگەر لێرە بەشی منداڵبوون هەبووایە، ئەو فەقیرانە وایان لێ نەدەهات."
 
48 گوند سەر بە ناحیەی رۆڤیان. هەر ژنێک کە کاتی منداڵبوونی دێت، یان دەبێت رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئاکرێ یان بەردەڕەش بکرێت، یان دەبێت مامانێک (داپیرەیەک) لە ماڵەوە منداڵەکەی بۆ ببێت.