کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: نمایشێکی سوپای عێراق لە بەغدا

وێنە: نمایشێکی سوپای عێراق لە بەغدا

کوردستان

بەرپرسێکی بەدر: بەغدا هێز دژی هەرێمی کوردستان بەکارناهێنێ

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی: داهاتووی هەرێمی کوردستان بەندە بە بەشداریکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا
کوردستان25-11-2026

نێچیرڤان بارزانی: داهاتووی هەرێمی کوردستان بەندە بە بەشداریکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری: لێدوانەکانی گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق جێگەی مەترسین
کوردستان25-11-2026

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری: لێدوانەکانی گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق جێگەی مەترسین

لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی پۆلیسدا؛ ئەفسەرێکی ژن دەبێتە بەڕێوەبەری گەورەترین کەرتی نموونەیی لە هەولێر
کوردستان25-11-2026

لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی پۆلیسدا؛ ئەفسەرێکی ژن دەبێتە بەڕێوەبەری گەورەترین کەرتی نموونەیی لە هەولێر

رووداو دیجیتاڵ


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی رێکخراوی بەدر داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ دوایین بڕیار و راگەیێندراوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بکات و دڵنیاییش دەدات کە بەغدا نیازی بەکارهێنانی هێزی نییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە هادی عامری رۆڵێکی کاریگەر دەبینێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، ئەبو میساق مەساری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی رێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێویستە هەرێمی کوردستان راگەیێندراوەکەی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئەرێنی وەربگرێت و مامەڵەی لەگەڵ بکات، نەک دژی بوەستێتەوە".


مەساری نموونەی بە رووداوەکانی جورفوسەخر (جورف نەسر) هێنایەوە و گوتی: «لەوێش کەتییبەکانی حیزبوڵڵا سەرەڕای ناڕەزایەتییان، بەڵام لە ئەنجامدا بە ئەرێنی مامەڵەیان کرد و هیچ بەرکەوتنێک رووینەدا".


بە بڕوای ئەو بەرپرسەی رێکخراوی بەدر، رەتکردنەوەی رەهای بڕیارەکان و ئاڵنگاریکردنی حکومەت و دەوڵەت کارێکی گونجاو نییە و پێشنیاز دەکات: "ئەگەر هەرێمی کوردستان هەر سەرنج و تێبینییەکی هەیە، دەتوانێت شاندێک رەوانەی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆ، دانوستاندن و خستنەڕووی داواکارییەکانی، تاوەکو هەردوولا بگەنە خاڵێکی لێکتێگەیشتن".


سەبارەت بە ئەگەری جووڵەپێکردنی هێز و دووبارەبوونەوەی سیناریۆی رۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەرامبەر هەرێمی کوردستان، ئەبو میساق مەساری ئەو ئەگەرەی بەتەواوی رەتکردەوە و رایگەیاند: "بەغدا بە هیچ شێوەیەک بەنیازی بەکارهێنانی هێز نییە دژی هەرێمی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووری و یاساییە و خاوەنی ئەزموونێکی ئەرێنی، دەوڵەمەند و نموونەییە".


لەبارەی دەستپێشخەری و رۆڵی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەبو میساق مەساری گوتی: "حاجی هادی عامری پیاوی هێورکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکیانە، بە دڵنیاییەوە لە رۆژانی داهاتوودا رۆڵی گرنگ و بەرچاوی دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە خاڵی هاوبەش، بەڵام پێویستە هەردوولا، هەولێر و بەغدا، سازش لە هەندێک لە خاڵەکانیان بکەن".


لە کۆتایی قسەکانیدا مەساری ئاماژەی بە ئەزموونی پێشووی عامری کرد و گوتی: "بەڕێز هادی عامری سەرۆکی ئەو لیژنەیە بوو کە بەناوی دەوڵەت و سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە گفتوگۆی لەگەڵ کەتایبەکانی حیزبوڵڵا لە جورفونەسر کرد و توانی کێشەکە بەبێ هیچ قوربانییەک و بێ ئەوەی دڵۆپێک خوێن بڕژێت، چارەسەر بکات".


رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026، دەرکردنی زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری کارگێڕی، ئەمنی و تەکنیکی لەلایەن بەغداوە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت، کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی تووندی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە .

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی: داهاتووی هەرێمی کوردستان بەندە بە بەشداریکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا
کوردستان25-11-2026

نێچیرڤان بارزانی: داهاتووی هەرێمی کوردستان بەندە بە بەشداریکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری: لێدوانەکانی گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق جێگەی مەترسین
کوردستان25-11-2026

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری: لێدوانەکانی گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق جێگەی مەترسین

لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی پۆلیسدا؛ ئەفسەرێکی ژن دەبێتە بەڕێوەبەری گەورەترین کەرتی نموونەیی لە هەولێر
کوردستان25-11-2026

لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی پۆلیسدا؛ ئەفسەرێکی ژن دەبێتە بەڕێوەبەری گەورەترین کەرتی نموونەیی لە هەولێر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە