کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: داهاتووی هەرێمی کوردستان بەندە بە بەشداریکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی بەدر: بەغدا هێز دژی هەرێمی کوردستان بەکارناهێنێ
کوردستان25-11-2026

بەرپرسێکی بەدر: بەغدا هێز دژی هەرێمی کوردستان بەکارناهێنێ

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری: لێدوانەکانی گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق جێگەی مەترسین
کوردستان25-11-2026

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری: لێدوانەکانی گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق جێگەی مەترسین

لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی پۆلیسدا؛ ئەفسەرێکی ژن دەبێتە بەڕێوەبەری گەورەترین کەرتی نموونەیی لە هەولێر
کوردستان25-11-2026

لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی پۆلیسدا؛ ئەفسەرێکی ژن دەبێتە بەڕێوەبەری گەورەترین کەرتی نموونەیی لە هەولێر

رووداو دیجیتاڵ


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پابەندیی نەگۆڕی بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، چەسپاندنی ئازادی و یەکسانی و رووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە تووندوتیژی و جیاکارییەک دژی کچان و ژنان دەکاتەوە.


لە پەیامەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2026 بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رێزەوە قوربانییانی تووندوتیژی بەبیر دەهێنێتەوە و رایدەگەیێنێت، "دڵنەواییی خێزانەکانیان تەنیا بە سەروەریی یاسا، دادوەری و رێگریکردنی یەکجارەکی لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە دەبێت."


نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشکەوتن، ئاشتی و داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەندە بە تواناسازی و بەشداریکردنی کارای ئافرەتان لە هەموو کایەکانی ژیان و ناوەندەکانی بڕیارداندا.


سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە لە هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، مامۆستایانی ئایینی، ناوەندەکانی خوێندن، میدیا و گەنجان بەردەوام دەبن بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووری لێبووردەیی، ئاشتیخوازی و ناتووندوتیژی.


لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سڵاو و پێزانینی ئاراستەی هەموو ئەو ئافرەت، چالاکڤان و داکۆکیکارانە کردووە کە لەپێناو یەکسانیدا تێدەکۆشن و داوا دەکات، "هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ کوردستانێکی ئارامتر و دادپەروەرتر کە دوور بێت لە هەموو جۆرە تووندوتیژی و ترس و جیاکارییەک."

بابەتی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی بەدر: بەغدا هێز دژی هەرێمی کوردستان بەکارناهێنێ
کوردستان25-11-2026

بەرپرسێکی بەدر: بەغدا هێز دژی هەرێمی کوردستان بەکارناهێنێ

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری: لێدوانەکانی گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق جێگەی مەترسین
کوردستان25-11-2026

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری: لێدوانەکانی گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق جێگەی مەترسین

لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی پۆلیسدا؛ ئەفسەرێکی ژن دەبێتە بەڕێوەبەری گەورەترین کەرتی نموونەیی لە هەولێر
کوردستان25-11-2026

لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی پۆلیسدا؛ ئەفسەرێکی ژن دەبێتە بەڕێوەبەری گەورەترین کەرتی نموونەیی لە هەولێر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە