راگه‌یه‌نراوێک له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له دژی هه‌رێمی كوردستان جێی مه‌ترسی و نیگه‌رانیه.
ده‌ستوری عێراق به روونی، شێواز و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیی و دابه‌شكردنی ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقی ده‌ستنیشان كردووه. بۆیه پێویسته كێشه‌و گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و یاسا‌و رێزگرتن له گفتوگۆ و رێكه‌وتنه‌كان بێت نه‌ك زمانی زه‌برو هێز كه خزمه‌ت به هیچ لایه‌نێك ناكات و ئارامی و سه‌قامگیری عێراقیش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
داوا له حكومه‌تی فیدرالی ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ستوریی بۆ كێشه‌و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر هه‌وڵ و رێكارێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و یاساییدا دادپه‌روه‌ریی به‌دی ناهێنێت و زه‌ره‌ر و زیانیش به گشت عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان



