کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادیی کۆیە
کوردستان24-11-2026

بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادیی کۆیە

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە
کوردستان24-11-2026

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە

حیزبی زەحمەتکێشان: بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهاتێک ببنەوە لە مافی خەڵکی کوردستان کەمدەکاتەوە
کوردستان24-11-2026

حیزبی زەحمەتکێشان: بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهاتێک ببنەوە لە مافی خەڵکی کوردستان کەمدەکاتەوە


رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە سەرسووڕمان و نیگەرانییەکی قووڵەوە راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقمان بيست،" لەکاتێکدا گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەردەوامە.


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە زمانێکی سەربازی رەت دەکەینەوە. ئه‌زموون سەلماندوویەتی کە ئەم شێوازه‌ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و لە بەرژەوەندیی عێراق و هیچ لایەنێکدا نییە."


لە راگەیێندراوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە بنیاتنانی عێراقی نوێ و داڕشتنی دەستوورەکەیدا، وێڕاى پشتیوانی له‌ پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی یاسا، جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندیی هەولێر ـ بەغدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور، رێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوون بە بنەماکانی هاوبەشی و لێكگه‌يشتن بێت."


نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "لەم قۆناخە هەستیارەدا، جەخت لە گرنگیی ته‌بايى و یەکڕیزیی کوردستانی دەکەینەوە و داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەین بە دانایی و بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە مامەڵە بکەن. هێز و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، هێز و سەقامگیریی عێراقە و رێزگرتن لە دەستوور و فيدراڵى، گەرەنتیی داهاتووی هاوبەشمانە."


دەقی راگەیێندراوی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:


بە سەرسووڕمان و نیگەرانییەکی قووڵەوە راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقمان بيست، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە گفتوگۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەردەوامە.


ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە زمانێکی سەربازی رەت دەکەینەوە. ئه‌زموون سەلماندوویەتی کە ئەم شێوازه‌ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و لە بەرژەوەندیی عێراق و هیچ لایەنێکدا نییە.


هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە بنیاتنانی عێراقی نوێ و داڕشتنی دەستوورەکەیدا، وێڕاى پشتیوانی له‌ پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی یاسا، جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندیی هەولێر ـ بەغدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور، ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوون بە بنەماکانی هاوبەشی و لێكگه‌يشتن بێت.


لەم قۆناغە هەستیارەدا، جەخت لە گرنگیی ته‌بايى و یەکڕیزیی کوردستانی دەکەینەوە و داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەین بە دانایی و بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە مامەڵە بکەن. هێز و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، هێز و سەقامگیریی عێراقە و ڕێزگرتن لە دەستوور و فيدراڵى، گەرەنتیی داهاتووی هاوبەشمانە.


نێچيرڤان بارزانى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/11/24


بابەتی پەیوەندیدار

بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادیی کۆیە
کوردستان24-11-2026

بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادیی کۆیە

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە
کوردستان24-11-2026

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە

حیزبی زەحمەتکێشان: بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهاتێک ببنەوە لە مافی خەڵکی کوردستان کەمدەکاتەوە
کوردستان24-11-2026

حیزبی زەحمەتکێشان: بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهاتێک ببنەوە لە مافی خەڵکی کوردستان کەمدەکاتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە