کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

لۆگۆی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

کوردستان

حیزبی زەحمەتکێشان: بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهاتێک ببنەوە لە مافی خەڵکی کوردستان کەمدەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە
کوردستان24-11-2026

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە

سۆسیالیست: نابێ سەرکردایەتیی کورد بچێتە ژێر داخوازییە پاوانخوازەکەی بەغداوە
کوردستان24-11-2026

سۆسیالیست: نابێ سەرکردایەتیی کورد بچێتە ژێر داخوازییە پاوانخوازەکەی بەغداوە

بافڵ تاڵەبانی: پابەندین بە پاراستنی شکۆ و خاک و پێگەی دەستووریمان هەر کاتێک پێویست بکات
کوردستان24-11-2026

بافڵ تاڵەبانی: پابەندین بە پاراستنی شکۆ و خاک و پێگەی دەستووریمان هەر کاتێک پێویست بکات


رووداو دیجیتاڵ


حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی بەغدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "راگەیێندراوی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەو ئاراستە سیاسییەی لە عێراقدا بەرانبەر بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بانگەشەی بۆ دەکرێت، خزمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و سەقامگیریی سیاسی ناکات."


لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوی ئەو حیزبەدا هاتووە، "هەر بڕیار و یاسایەک لە دەرەوەی تایبەتمەندیی دەسەڵاتی فیدراڵی بێت و پێشێلی تایبەتمەندی و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاکان و دەسەڵاتە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بکات، پێچەوانەی دەستوورە. بۆیە پێویستە هەموو کێشەکان بە دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەر بکرێن."


حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە بەرانبەر پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، داوا دەکەین هەموو لایەنە سیاسییەکان لە چوارچێوەی دەستوور بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهات و پێشێلکارییەک ببنەوە کە لە مافەکانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان کەم دەکاتەوە."


دەقی راگەیێندراوی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان:


راگەیێندراوی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەو ئاراستە سیاسییەی لە عێراقدا بەرانبەر بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بانگەشەی بۆ دەکرێت، خزمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و سەقامگیریی سیاسی ناکات.


بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی ئەرکێکی نیشتمانیی هاوبەشە و پێویستی بە رێکاری دەستوورییە، هەر بڕیار و یاسایەک لە دەرەوەی تایبەتمەندیی دەسەڵاتی فیدراڵی بێت و پێشێلی تایبەتمەندی و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان و دەسەڵاتە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بکات، پێچەوانەی دەستوورە. بۆیە پێویستە هەموو کێشەکان بە دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەر بکرێن.


ئێمە لە حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە بەرانبەر پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، داوا دەکەین هەموو لایەنە سیاسییەکان لە چوارچێوەی دەستوور بە یەکگرتوویی بەرەنگاری هەر پێشهات و پێشێلکارییەک ببنەوە کە لە مافەکانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان کەم دەکاتەوە.


مەکتەبی سیاسیی

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

24-11-2026


بابەتی پەیوەندیدار

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە
کوردستان24-11-2026

لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کەرکووک 18 بەرپرسی سەربازی و کارگێڕی دوورخرانەوە

سۆسیالیست: نابێ سەرکردایەتیی کورد بچێتە ژێر داخوازییە پاوانخوازەکەی بەغداوە
کوردستان24-11-2026

سۆسیالیست: نابێ سەرکردایەتیی کورد بچێتە ژێر داخوازییە پاوانخوازەکەی بەغداوە

بافڵ تاڵەبانی: پابەندین بە پاراستنی شکۆ و خاک و پێگەی دەستووریمان هەر کاتێک پێویست بکات
کوردستان24-11-2026

بافڵ تاڵەبانی: پابەندین بە پاراستنی شکۆ و خاک و پێگەی دەستووریمان هەر کاتێک پێویست بکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە