کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

هەورەبرووسکە لە ئامەد دایکێک و دوو منداڵی بریندار کرد

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ 110 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە
کوردستان23-11-2026

ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ 110 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ
کوردستان23-11-2026

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ

شارێکی باکووری کوردستان لەسەر ئاستی تورکیا پیسترین هەوای هەیە
کوردستان23-11-2026

شارێکی باکووری کوردستان لەسەر ئاستی تورکیا پیسترین هەوای هەیە

رووداو دیجیتاڵ


لە ئەنجامی لێدانی هەورەبرووسکە لە ماڵێک لە سنووری قەزای ئەرخەنی سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، دایکێک و 2 منداڵەکەی بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە.


رووداوەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2026 لە گەڕەکێکی سەر بە قەزای ئەرخەنی روویدا کە لە کاتی بارانبارینی بەخوڕدا هەورەبرووسکە لە خانوویەک لە گوندەکەی دا.


لە ئەنجامی رووداوەکەدا، نازڵی فیدانی تەمەن 28 ساڵ و هەردوو منداڵەکەی، عوسمانی تەمەن 9 ساڵ و عەلی فیدانی تەمەن 8 ساڵ بریندار بوون.


بەهۆی نەبوونی رێگەی گونجاو بۆ گەیشتنی ئەمبوڵانس، کەسوکارەکەی ناچار بوون بریندارەکان بە تراکتۆر بگوازنەوە سەر رێگەی سەرەکی و دوای نزیکەی 3 کیلۆمەتر تیمەکانی تەندروستی و ئەمبووڵانس بریندارەکانیان وەرگرت.


دوای وەرگرتنی فریاگوزاریی سەرەتایی، هەر 3 بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی غازی یاشارگیل لە ئامەد بۆ وەرگرتنی چارەسەر گوێزرانەوە.


بەگوێرەی زانیارییە پزیشکییەکان، باری تەندروستیی هەردوو منداڵەکە لە نەخۆشخانە باشە، بەڵام باری تەندروستیی دایکەکە ناجێگیرە.


چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورەبرووسکە پارێزگای ئامەد و بەشێکی زۆری باکووری کوردستانی گرتووەتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ 110 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە
کوردستان23-11-2026

ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ 110 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ
کوردستان23-11-2026

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ

شارێکی باکووری کوردستان لەسەر ئاستی تورکیا پیسترین هەوای هەیە
کوردستان23-11-2026

شارێکی باکووری کوردستان لەسەر ئاستی تورکیا پیسترین هەوای هەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە