کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی نێو بازاڕ

دیمەنێکی نێو بازاڕ

کوردستان

وەزارەتی بازرگانی: نرخی بەشێک لە مادە خۆراکییەکان دابەزیوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت
کوردستان22-11-2026

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە
کوردستان22-11-2026

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
کوردستان22-11-2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین

رووداو دیجیتاڵ


نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێ: "دوای ئەوەی نرخی دۆلار بە بڕیاری حکومەتی عێراق بەرزبووەوە، 15%ـی کەلوپەل و پێداویستییەکان لە بازاڕ گران بوون، بەڵام دوای ئەوەی نرخەکە جێگیر بوو، لە دوێنێوە نرخی مادە خۆراکییەکان دابەزیوە، بە تایبەت برنج، شەکر، چا و بەرهەمە دانەوێڵەییەکان".


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی راگەیاند: "بەردەوامیی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆکارێکی دیکەیە کە وایکردووە نرخی پێداویستییەکان دابەزێ. پێشبینیش دەکەین لە رۆژانی داهاتوودا نرخ زیاتر دابەزێ".


زیاتر لە هەفتەیەکە دابەشکردنی هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانە لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.


لەبارەی چاودێریکردنی بازاڕ و رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ، نەوزاد شێخ کامیل گوتی: "دوای دابەزاندنی بەهای دینار، تیمەکانمان زیاتر لە هەزار سەردانیان بۆ نێو بازاڕ ئەنجامداوە و بەهۆی گرانکردنی نرخی کاڵاکانیشەوە نزیکەی 100 شوێن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان سزای مادی دراون یان بڕیاری داخستنیان بۆ دەرکراوە".


ئەم رێکارانەی وەزارەتی بازرگانی لە کاتێکدان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 6ـی تشرینی یەکەمی 2026 بڕیاری دا بە گۆڕینی نرخی فەرمیی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، کە بەگوێرەی بڕیارەکە نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە هەزار و 520 دینار دیاریکرا و چووە واری جێبەجێکردنەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت
کوردستان22-11-2026

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە
کوردستان22-11-2026

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
کوردستان22-11-2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە