کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

پەیامنێری رووداو: پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە

ژینەر ستار

ژینەر ستار

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

قادر عەزیز: سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیانابێتەوە
کوردستان21-11-2026

قادر عەزیز: سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیانابێتەوە

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان21-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن

دارا رەشید بۆ رووداو: پارتی و یەکێتی لەئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە
کوردستان21-11-2026

دارا رەشید بۆ رووداو: پارتی و یەکێتی لەئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە

رووداو دیجیتاڵ


پەیامنێری رووداو رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆتایی هات و هەردوولا گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە.


رۆژی شەممە، 21ـی تشرینی دووەمی 2026، دڵنیا رەحمان، پەیامنێری رووداو، لە شوێنی کۆبوونەوەکەدا گوتی: "کاژێر 11:00 کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر دەستیپێکرد و کاژێر و نیوێکی خایاندووە."


دڵنیا رەحمان ئاماژەی بەوەشکرد: "لە شاندی پارتیدا، هەریەکە لە د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی، بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە؛ لە شاندی یەکێتیشدا هەریەکە لە د. رێواس فایەق و د. یوسف گۆران، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بەشدارییان کردووە."


لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچووە، پەیامنێری رووداو گوتی: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە کۆبوونەوەکەدا پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە و گفتوگۆیان لەسەر کردووە."


بەگوتەی پەیامنێری رووداو، "هەردوو شاندی یەکێتی و پارتی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەبەنەوە سەرکردایەتیی حیزب و دوای گفتوگۆکردن لەسەری، بڕیارە کۆبوونەوەی دیکەی بەدوادا بێت."

بابەتی پەیوەندیدار

قادر عەزیز: سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیانابێتەوە
کوردستان21-11-2026

قادر عەزیز: سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیانابێتەوە

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان21-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن

دارا رەشید بۆ رووداو: پارتی و یەکێتی لەئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە
کوردستان21-11-2026

دارا رەشید بۆ رووداو: پارتی و یەکێتی لەئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە