کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قادر عەزیز، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قادر عەزیز، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کوردستان

قادر عەزیز: سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیانابێتەوە

ژینەر ستار

ژینەر ستار

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەیامنێری رووداو: پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە
کوردستان21-11-2026

پەیامنێری رووداو: پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان21-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن

دارا رەشید بۆ رووداو: پارتی و یەکێتی لەئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە
کوردستان21-11-2026

دارا رەشید بۆ رووداو: پارتی و یەکێتی لەئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە

رووداو دیجیتاڵ


ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێ، سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیا نابێتەوە؛ داواش دەکات هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازییەکانیان بەلاوە بنێن.


رۆژی شەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2026، قادر عەزیز، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداوی لە سلێمانی راگەیاند: "پێشنیازی هەموو کورد ئەوەیە یەکێتی و پارتی ئەم دۆخەی ئێستا تێپەڕێنن، پێکەوە هەوڵبدەن قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزن، بەڵام بە حوکمڕانییەکی دیموکراسیی هاوسەنگ، ئەگەرنا ئەم دۆخەی ئێستا تێناپەڕێ."


لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان هەردوو حیزبە سەرەکییەکەی باشووری کوردستان، قادر عەزیز گوتی: "هەر دەبێت کۆببنەوە، چونکە ناتوانن تا سەر بەم شێوەیە بمێننەوە."


سەبارەت بە بوونی مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان، ئەو ئەندامەی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند: "ئێستا مەترسییەکی زۆر هەیە، دوای ئەوەی لە بەغدا روویدا و ئەو سیاسەتەی لە بەغدا هەیە. ئەگەر فریای خۆمان نەکەوین، لەوە خراپتر دەبین."


لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەی پێشەوا بەختیار کە ئایە یەکێتی بەنیازە سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیابکاتەوە، قادر عەزیز گوتی: "ئەو بابەتە بە هەڵە بڵاوبووەتەوە. سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیانابێتەوە و کەسیش لەگەڵ ئەوەدا نییە."


قادر عەزیز ئاماژەی بەوەشکرد کە "کەس دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە و هەموومان قوربانیمان بۆ داوە، بەڵام قەوارەی هەرێمی کوردستان بەم سیستم و حوکمڕانییە ناپارێزرێ."


بابەتی پەیوەندیدار

پەیامنێری رووداو: پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە
کوردستان21-11-2026

پەیامنێری رووداو: پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان21-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن

دارا رەشید بۆ رووداو: پارتی و یەکێتی لەئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە
کوردستان21-11-2026

دارا رەشید بۆ رووداو: پارتی و یەکێتی لەئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە