کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دارا رەشید بۆ رووداو: پارتی و یەکێتی لەئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە

پێشەوا بەختیار

پێشەوا بەختیار

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پێشەوا بەختیار
پێشەوا بەختیار21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەیامنێری رووداو: پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە
کوردستان21-11-2026

پەیامنێری رووداو: پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە

قادر عەزیز: سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیانابێتەوە
کوردستان21-11-2026

قادر عەزیز: سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیانابێتەوە

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان21-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن


رووداو دیجیتاڵ


ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێ، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە.


دارا رەشید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداوی لە سلێمانی راگەیاند، "کۆبوونەوەکە لە هەولێر دەبێت و لە لایەنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەریەکە لە د. یوسف گۆران و د. رێواس فایەق، لە لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە هەریەکە لە د. پشتیوان سادق و کاک مەحموود محەممەد بەشدار دەبن."


ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە سەرەتایەکە و ئینشائەڵڵا بەو ئاراستەیە دەڕوات کە لە بەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت."




لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەی پەیامنێری رووداودا کە "ئایا یەکێتی بەنیازە سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیابکاتەوە؟" د. دارا رەشید کە هاوکات وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستانە، بە رووداوی گوت، "نەخێر، یەکێتی خۆی بە خاوەنی هەموو کوردستان دەزانێت. ئەمڕۆ یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. بستێک لەم کوردستانە نییە، لە هەر چوار پارچەی کوردستانیش کە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان تێیدا خوێنی نەڕشتبێت و شەهیدی نەدابێت. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە خاوەنی هەموو کوردستان دەزانێ، بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێ حوکمڕانییەکی رەشید و راستە کە خزمەتکاری هەموو خەڵکی کوردستان بێت."


بابەتی پەیوەندیدار

پەیامنێری رووداو: پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە
کوردستان21-11-2026

پەیامنێری رووداو: پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان بەیەکدی گەیاندووە

قادر عەزیز: سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیانابێتەوە
کوردستان21-11-2026

قادر عەزیز: سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جیانابێتەوە

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان21-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: یەکێتی و پارتی رێکبکەون، سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە