کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان: پێویستمان بە یەکگرتووییە نەوەک دابەشبوون

هەکار عەلی

هەکار عەلی

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عیزەت شابەندەر: پرسی "هەرێمی سلێمانی" بەرپرسانی بەغدای بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشکردووە
کوردستان20-11-2026

عیزەت شابەندەر: پرسی "هەرێمی سلێمانی" بەرپرسانی بەغدای بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشکردووە

سالار عەزیز: جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانی خەیاڵە
کوردستان20-11-2026

سالار عەزیز: جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانی خەیاڵە

عیماد ئەحمەد: یەکگرتووییمان دەبێتە هۆی بەهێزبوونمان
کوردستان20-11-2026

عیماد ئەحمەد: یەکگرتووییمان دەبێتە هۆی بەهێزبوونمان


رووداو دیجیتاڵ


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان دەڵێ، هیچ بژاردەیەک جگە لە گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە و ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە هەموو لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن پێکەوە کۆببنەوە؛ هاوکات هەوڵی جیاکردنەوەی سلێمانی رەت دەکاتەوە و دەڵێ: "پێویستمان بە یەکگرتووییە، نەوەک دابەشبوون".


ئەمڕۆ هەینی 20-11-2026، سوبحی مەهدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە سەبارەت بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان.


لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا پێیان باشە هەموو ئەو هێزانەی لە پەرلەماندا کورسییان هەیە لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە یان هەڵبژاردنێکی دیکە بکرێ، سوبحی مەهدی گوتی: "بە دڵنیاییەوە بژاردەیەکی دیکە جگە لە گفتوگۆ لە دنیادا نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. کێشە و شەڕی گەورەی نێوان وڵاتان کە ئێستا هەیە، بۆ چارەسەرکردنیان پەنا دەبردرێتە بەر گفتوگۆ."


ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، پێویستە هەموو لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن کە ئەندامی پەرلەمانیان هەیە پێکەوە کۆببنەوە تاوەکو چارەسەری دۆخەکە بکەن.


سەبارەت بە بۆچوونی حیزبەکەی لەبارەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و کاراکردنەوەی، سوبحی مەهدی گوتی: "ئەگەر لە رووی یاساییەوە تەماشای بکەین، ئەوا یاساییە چونکە 50+1ـی تەواو کردووە، بەڵام شێوازی گەیشتن بەو ژمارە یاساییە جێگەی قسە و باسە."


لەبارەی هەوڵەکانی جیاکردنەوەی سلێمانی، سوبحی مەهدی دژایەتیی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕی و گوتی: "پێویستمان بە یەکگرتووییە. ئێمە هەموو رۆژێک باس لەوە دەکەین کە وڵاتەکەمان و میللەتەکەمان لە ئەنجامی شەڕ و نەهامەتییەکان دابەش کراوە، بەڵام ئێستا خۆمان بە دەستی خۆمان لەبری ئەوەی پێویستمان بە یەکگرتوویی بێت، باسی دابەشکردن بکەین؟"


لە وەڵامی پرسیاری پێشەوا بەختیار، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بەوەی ئایا ئێستا زەوینەی گونجاو بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی هەیە، سوبحی مەهدی گوتی: "هەموو کات زەوینە گونجاوە و پێویستە لایەنەکان لە ئاستی داخوازییەکان بێنە خوارەوە لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان."


سەبارەت بە هەوڵەکانی حیزبی شیوعیش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەردوولا، رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکردن و جەختی لەوەش کردەوە کە هیچ رێگەیەکی دیکە نییە و دەبێت بەستەڵەکی نێوان یەکێتی و پارتی بتوێتەوە تاوەکو بتوانن پێکەوە کار بکەن.


بابەتی پەیوەندیدار

عیزەت شابەندەر: پرسی "هەرێمی سلێمانی" بەرپرسانی بەغدای بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشکردووە
کوردستان20-11-2026

عیزەت شابەندەر: پرسی "هەرێمی سلێمانی" بەرپرسانی بەغدای بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشکردووە

سالار عەزیز: جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانی خەیاڵە
کوردستان20-11-2026

سالار عەزیز: جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانی خەیاڵە

عیماد ئەحمەد: یەکگرتووییمان دەبێتە هۆی بەهێزبوونمان
کوردستان20-11-2026

عیماد ئەحمەد: یەکگرتووییمان دەبێتە هۆی بەهێزبوونمان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە