کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی گەریلاکان

وێنەی گەریلاکان

کوردستان

پەکەکە ناسنامەی 8 گەریلای ئاشکرا کرد کە لە شەڕدا لەگەڵ سوپای تورکیا گیانیان لەدەستداوە

هێمن عەساف

هێمن عەساف

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عیزەت شابەندەر: پرسی "هەرێمی سلێمانی" بەرپرسانی بەغدای بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشکردووە
کوردستان20-11-2026

عیزەت شابەندەر: پرسی "هەرێمی سلێمانی" بەرپرسانی بەغدای بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشکردووە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان: پێویستمان بە یەکگرتووییە نەوەک دابەشبوون
کوردستان20-11-2026

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان: پێویستمان بە یەکگرتووییە نەوەک دابەشبوون

سالار عەزیز: جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانی خەیاڵە
کوردستان20-11-2026

سالار عەزیز: جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانی خەیاڵە


رووداو دیجیتاڵ


هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، باڵی سەربازیی پەکەکە، ناسنامەی 8 گەریلای خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکرا کرد کە لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیادا گیانیان لەدەستداوە.


پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە کۆنگرەی مانگی ئایاری 2026دا بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی دا، ناسنامەی 8 گەریلای خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکرا کرد.


ئەو گەریلایانە خەڵکی شارە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن و لە ساڵانی 2007-2018دا گیانیان لەدەستداوە.


ناسنامەی گەریلاکان:


• رەحیم پیژهان، ناسراو بە (سەرهڵدان سەلماس) لە رۆژی 28ـی شوباتی 2007 لە زاگرۆس گیانی لەدەستداوە.

• ئیلیاس دیلایمیلان، ناسراو بە (رۆژهات سەلماس) لە رۆژی 1ـی شوباتی 2008 لە خواکوڕک لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

• سوهراب خالیدی، ناسراو بە (جگەرخوێن زاگرۆس) لە رۆژی 4ـی ئاداری 2014 لە قەندیل لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

• ئێمرا ئەموزادە، ناسراو بە (وێلات ئۆزگور) لە رۆژی 6ـی نیسانی 2016 لە خواکوڕک لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

• حوسێن ناسری، ناسراو بە (جودی شکاکی) لە رۆژی 8ـی ئایاری 2017 لە زاپ لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

• تۆهید ئەحمەدی، ناسراو بە (رۆدی گابار) لە رۆژی 16ـی ئەیلوولی 2018 لە خواکوڕک لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

• حوسێن جەوابی، ناسراو بە (شەریف ستێرک) لە رۆژی 12ـی کانوونی یەکەمی 2019 لە ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

• نیگین عەلیزادە، ناسراو بە (شنیا جودی) لە رۆژی 2ـی ئابی 2019 لە حەفتانین لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.


رۆژی 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندیی پاراستنی گەل (باڵی سەربازیی پەکەکەی هەڵوەشاوە) رایگەیاند، لە رۆژی دامەزراندنی پەکەکەوە تاوەکو ئەو کاتە، زیاتر لە 40 هەزار گەریلا و ئەندامیان لە شەڕەکان و لەئەنجامی بۆردوومان و تۆپباران گیانیان لەدەستداوە.


بەپێی ئامارە فەرمییەکانی نێو راپۆرتی (کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی) کە رۆژی 5ـی ئابی 2025 لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەری دامەزرا، لە شەڕی 41 ساڵەی تورکیا و پەکەکەدا 94 هەزار و 877 گەریلا گیانیان لەدەستداوە؛ 20 هەزار و 581 کەسیان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، 74 هەزار و 296 کەسیان لە باکووری کوردستان و تورکیا، باشووری کوردستان بوون. هاوکات 8436 سەرباز، پۆلیس، جەندرمە و گوندپارێز لە باکووری کوردستان و تورکیا و 6584 کەسی دیکەی سڤیل هەر لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە 30 هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەکان و خەڵک بریندار بوون.


پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە 27ـی تشرینی دووەمی 1978 لە گوندی فیس سەر بە شارۆچکەی لجێ لە ئامەدی باکووری کوردستان دامەزرا و رۆژی 15ـی ئابی 1984 یەکەم خەباتی چەکداری دژی سوپای تورکیا ئەنجام دا.


بابەتی پەیوەندیدار

عیزەت شابەندەر: پرسی "هەرێمی سلێمانی" بەرپرسانی بەغدای بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشکردووە
کوردستان20-11-2026

عیزەت شابەندەر: پرسی "هەرێمی سلێمانی" بەرپرسانی بەغدای بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشکردووە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان: پێویستمان بە یەکگرتووییە نەوەک دابەشبوون
کوردستان20-11-2026

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان: پێویستمان بە یەکگرتووییە نەوەک دابەشبوون

سالار عەزیز: جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانی خەیاڵە
کوردستان20-11-2026

سالار عەزیز: جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانی خەیاڵە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە