رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی پیرۆزبایی لە تورکمانانی کوردستان و عێراق دەکات.
رۆژی سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئێکس رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانییەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە تورکمانەکانی کوردستان و عێراق دەکەم".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بە رێز و پێزانینەوە لە ئامادەیی و رۆڵی مێژوویی و کولتووریان دەڕوانین".
نێچیرڤان بارزانی لە پۆستەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، "جەخت لە پشتیوانی بەردەواممان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمان، رۆشنبیری و مافە کولتوورییەکانی پێکهاتەی تورکمان و سەرجەم پێکهاتەکان دەکەینەوە وەک بنەمایەکی سەرەکیی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان".



