رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات بەهۆی کۆچی دوایی ئەحمەد ئیسماعیلی برای.
رۆژی دووشەممە، 16-11-2026 سەرۆک مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کرد بەهۆی کۆچی دوایی براکەیەوە.
بارەگای بارزانی لەبارەی نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دەڵێت: سەرۆک مەسعود بارزانی "پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە بەڕێز وەزیری پێشمەرگە راگەیاند بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد ئیسماعیل )ـی برایان".
رۆژی دووشەممە ئەحمەد ئیسماعیل، پێشمەرگەی دێرین و برای شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.


.webp&w=3840&q=75)
